تەواوی (چان کۆنگ-سانگ ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و ئەکتەری کۆمیدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمیدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠کاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە.
وەکو ھێمایەکی کلتووری جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.
لە ساڵی ١٩٨٢ جاکی چان ژیانی ھاوسەری لەگەڵ (لین فێنگ-ژیۆ) پێکھێنا کە ئەکتەرێکی تایوانی بوو. ھەر لەو ساڵەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی جایسی چان کە ئەکتەر و گۆرانیبێژە.جاکی لەسەر دینی بودییە.
جاکی زمانەکانی کانتۆنیزی و ماندارینی و ئینگلیزی دەزانێت و ھەروەھا ھەندێ دەزانێت لە زمانەکانی ئەڵمانی ، کۆری و یابانی کەمێکیش لە ئیسپانی. لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێ بەخشراوە.

0 comments:
Post a Comment